دەربارەی ئێمە

ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان ، PDO، پێشتر بە کۆمەڵەی خەڵک بۆ گەشەپێدان ناسرابوو، ڕێکخراوێکی تەواو سەربەخۆیە، قازانج نەویستە، لەسەر بنەمایباوەڕبوون بەمافەکانی مرۆڤ و مافەکانی ژنان لە بواری گەشەپێدانی مەدەنی و کۆمەڵایەتی کار دەکات ، لە بەرواری لە ١٠/١٠/٢٠٠٧ وەک کۆمەڵەی خەڵک کاری کردووەو مۆڵەتی کارکردنی لە وەزارەتی ناوخۆ وەرگرتووە،کە لەگەڵ یاسای فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان کارەکانی رێکخستووە، وە لە ڕێکەوتی 11/4/2013مۆڵەتی لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان وەرگرتووە، هاوکات لە بەرواری٢٢/٧//٢٠٢٠ مۆڵەتی کارکردنی لە حکومەتی عێراقی وەرگرتووە وەک کەسایەتیەکی مەعنەوی سەربەخۆ کارەکانی لە کوردستان و عێراق رادەپەڕێنێت .

ڕاپۆرتی ساڵانە و لێکۆڵینەوەکانمان

بۆ بینینی ڕاپۆرت و لێکۆڵینەوەکانمان کلیک لێرە بکە

چالاکییەکانمان

سەرجەم چالاکییەکانمان لەژێر چەتری دەە دوو پرۆگرامدا بەڕیوە ئەچێ، پرۆگرامی پاراستن و پرۆگرامی گەشەپێدان بەڕەچاوکردنی ستراتیجییەکانمان

  • پڕۆگرامی گەشەپێدان
  • پرۆگرامی پاراستن
  • پرۆگرامی گەنجان و ئاشتی

ستراتیژییەکانی ئێمە

ستراتیجی #١

بەرزکردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵگا لە بوارەکانی تێڕوانینی ناتوندوتیژی، لەوانە کۆمەڵایەتی، تەندروستی، دەروونی، یاسایی، ژینگەیی و میدیایی

ستراتیجی #٢

توێژینەوە و ڕاپرسی لەسەر کێشە کۆمەڵایەتی، یاسایی، ژینگەیی، سیاسی، ئابووری و تەندروستییەکانی پەیوەست بە ژنان و گەنجان ئەنجام دەدات

ستراتیجی #٣

پاراستن و پاڵپشتی (یاسایی، کۆمەڵایەتی، دەروونی، ئابووری) بۆ ڕزگاربووانی توندوتیژی دابین دەکات

ستراتیجی #٤

هەڵمەتەکانی داکۆکیکردن ڕەشنووس و هەموارکردنی یاساکانی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ و نەهێشتنی جیاکاری لەسەر بنەمای جێندەر ئامادە دەکەن و چاودێری جێبەجێکردنیان دەکەن

ستراتیجی #٥

تواناکانی ژنان و گەنجان لە ڕێگەی چالاکی لەوانە ڕاهێنان و پڕۆژەی بچووک و کاری مەیدانی بەهێز دەکات

ستراتیجی #٦

فراوانکردنی میدیای پێکهاتە لە ڕێگەی پەرەپێدانی پلاتفۆرمێکی میدیایی و دابینکردنی ڕاهێنانی ڕۆژنامەوانی بۆ ژنان و گەنجان

دیدگای ئێمە

دروستکردنی کۆمەڵگایەک کە مافی مرۆڤ و مافی یەکسانی ژنان و گەنجان تێدا پارێزراو بێت.

ئەرکی ئێمە

ئامانجی PDO پاڵپشتیکردنی ژنان و کچانە لە ڕۆڵی سەرکردایەتی، برەودان بە بنیاتنانی ئاشتی و بەرزکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی. خزمەتگوزاری پێشکەش بە ڕزگاربووانی توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر دەکات( ژن و پیاو)، لە بوارەکانی پاڵپشتی کۆمەڵایەتی، یارمەتی یاسایی، چاودێری تەندروستی و خزمەتگوزاری تەندروستی دەروونی.

تیمی دەستەی بەڕێوەبردن

بەهار منظر عثمان

بەڕێوەبەری گشتی زیاتر ...

رۆژە حسن ساڵح

بەڕێوەبەری پرۆگرامی گەشەپێدان زیاتر ...

ئارام تۆفیق حمەسعید

بەڕێوەبەری پرۆگرامی پاراستن زیاتر ...

ئەڤین صدیق حسن

بەڕێوەبەری ژمێریاری
زیاتر ...

سورێن ابوبکر عبدالله

بەرێوەبەری ئۆپەرەیشن
زیاتر ...

پەیوەندیمان پێوە بکەن


ناونیشان

گردی ئەندازیاران، ناوچەی ٠١، کۆڵانی ٠٥، گەرەکی ٣٧، خانووی ژمارە ١٦. سلیمانی-کوردستان-عێراق

ئیمەیڵ

info@pdo-iraq.com

تەلەفون

053 319 47 27