پڕۆژەی بەهێزکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ پێشخستنی یەکسانی و دیموکراسی لە هەرێمی کوردستاندا
ئەم پڕۆژەیە، یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی ڕێکخراوی "خەڵک بۆ گەشەپێدان"، کە بە هاوکاری ڕێکخراوی "فریاگوزاری میللەتی نەرویج" لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا جێبەجێ دەکرێت. بەو پێیەی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ کێشە کۆمەڵایەتی و یاساییەکانی ژنان لە کۆمەڵگەدا ڕوو لە هەڵکشانن، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو کێشە و ئاڵنگاریانەی دێنە بەردەم ژنان، پێویستمان بە بەهێزکردنی توانا و لێهاتووییەکانی ژنان و پێکهێنانی تۆڕبەندێکی فراوان هەیە، بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو نا یەکسانی و نابەرامبەرییەی، دەرهەق بە ژنان لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکرێت.