پڕۆژەی: پێشەنگبە، لەخۆگرتنی سەرکردایەتیکردنی ژنان لە عێراقدا
ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکان بۆ بنیادنانی توانای ژنان لە بەڕێوبردن و سەرکردایەتیکردن لە کۆمەڵگە، بە تایبەتی لەو پۆست و پێگانەدا، کە ژنان پێیان گەیشتوون.
پڕۆژەکە لە ژێر ناوی "SPW project" ڕێکخراوی (GIZ)ـی ئەڵمانی پشتیوانی دارایی بۆ دابینکرد. لە ماوەی شەش مانگدا، لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک جێبەجێکرا.