ئەڤین صدیق حسن

بەڕێوەبەری ژمێریاری

بەڕێوەبەری ژمێریاری لە ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان.دەرچووی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی بەشی ژمێریاری،لە ساڵی ٢٠٠١ ئەزموونی کاری ڕێکخراوەیی هەیە لە چەند ڕێکخراوێکی جیاواز کاری کردووە.بەشداربووە لە چەند خولێکی تایبەت بە ژمێریاری


"دارایی و ئابوری وەک بەشێک لە سەرچاوەی بەڕێوەبردنی کاری ڕیکخراوەوی و وەک بنەمایەکی گرنگی ئەنجامدانی کار و چالاکییەکان لە پرۆژەکان، ئامانجی کاری ڕێکخراوەی بەدیدێنیت بەو مەرجەی بەشێوازێکی دروست و زانستی بەکاربێت و داڕشتنەوەی بۆ بکرێت لە خزمەت ئەو گروپە ئامانجدارانەی پرۆژەکانی بۆ بنویاد ئەنرێت، ئەنجامی بەدەستهاتووی هەڵسەنگاندنی ساڵانەیی ئۆدیتەکان بۆ لایەنی دارایی و بەڕێوەبردنی ژمێریاری لە چوارچێوەی پرۆژەکان، پاڵنەری باشکردن و بەرەوپێشچوونی کارەکانمان بووە لە ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان، بە ئامانجی بەڕێوەچوونی پرۆژەکان بەشێوازێکی ڕێکخراو و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بەشێوازێکی یەکسان و دادپەروەرانە بە گروپە ئامانجدارەکان لە کۆمەڵگەدا. "