سورێن ابوبکر عبدالله
بەرێوەبەری ئۆپەرەیشن
د.سورێن أبوبکر عبداللە یەکێک لە ئەندامەکانی دەستەی بەڕێوەبردن، خاوەنی ئەزموونی 10 ساڵە لەکارکردن لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی وەک یاریدەدەری بەڕێوەبەری پرۆژە و ڕێکخەر و بەڕێوەبەری پرۆژە کاری کردووە لە ڕێکخراوەی خەڵک بۆ گەشەپێدان، وە کار لەسەر پەرەپێدانی بژێوی ژیانی تایبەتمەند و بنیاتنانی توانا و بنیاتنانی ئاشتی گەنجان دەکات. جگە لەوەش پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی سلێمانی. بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە کۆمەڵناسی لە زانکۆی سلێمانی (٢٠١٠) ھەبوو. وە ماجستێر لە کۆمەڵناسی هاوچەرخ لە زانکۆی لێستەر لە بەریتانیا (٢٠١٣). ئێستا کاندیدی دکتۆرام بۆ خوێندنی کۆمەڵناسی لە زانکۆی سلێمانی، ئارەزووەکانی توێژینەوەکانم بریتین لە تیۆری هاوچەرخ، گۆڕانی کۆمەڵایەتی، کۆچ و گەرمبوونی جیهان و کۆمەڵناسی جێندەر.
"لە ئێستادا ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پێوستیەکی ڕەهان بۆ پاراستن و گەشەپێدانی بونیادی کۆمەڵگە، ئەمەش لەسەر بنەمایی ئەو باردۆخەی لە هەرێمی کوردستان هەیە دەربارەی پرسەکانی ژنان و گەنجان لەڕووی کلتوری کۆمەڵایەتی و ئاینی و ئابورییەوە، هەر بۆیە ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان لە ڕێگەیی نوسینەوەی ستراتیجی ڕێکخراو گرنگیەکی زیاتریداوە بە بواری بنیاتنانەوەی ئاشتی و پێکەوە ژیان و پرۆژەیی ژیاری و هاوکاری دامەزراوە حکومییەکانی وەک پەروەردە و زانکۆکان، چونکە ئامانجیەتی بە کرداری بوونی ڕۆڵی ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی وێنا بکات لە ڕێگەی جێبەجێکردن و ئەنجامدانی پرۆژە و چالاکی جییاواز، بەبێ جییاوازی کردن لە نێوان گروپ و شوێن و نەتەوەکان و پێدانی دەرفەتی بەشداریکردن لە هەرێمی کوردستان.
"