بەهێزکردنی ئابووری ژنان و لاوان
ئەم پڕۆژەیە، لە پێناو بەهێزکردنی توانای ئابووری ژنان و لاوان و بەهێزکردنی کارامەییەکانیان بۆ خۆگونجاندن و دابینکردنی سەرچاوەی داهات و بژێوی خۆیان لە شاری سلێمانی – کۆمەڵگەی بازیان بەڕێوەچوو. پڕۆژەکە لە لایەن کۆمپانیای لاڤارج پشتگیری کراوە و ماوەی جێبەجێکردنی لە (1ـی ئەیلوول/ سێپتێمبەری 2024) تا (31ـی کانوونی یەکەم/ دیسێمبەری 2024)ی خایاندووە.