پڕۆژەی «بەرەو پێشەوە، دەستپێشخەری، سەرکرداتیکردنی ژنان
ئـەم پڕۆژەیـە لەلایـەن رێکخـراوی خەڵـک بـۆ گەشـەپێدان PDOبـە پشـتیوانی رێکخـراوی هارتلانـدی نێودەوڵەتـی و بـە
پاڵپشــتی دارایــی وەزارەتــی دەرەوەی حکومەتــی کەنــەدا، جێبەجێکــراوە، پڕۆژەکــە لــە ســاڵی 2018دەســتیپێکردوە و تــا
2021بـەردەوام بـووە. پڕۆژەکـە بـە ئامانجـی بەهێزکردنـی تواناکانـی سـەرکردایەتیکردن لـەلای ژنـان کاریکـردوە و بـۆ ئـەو
مەبەســتەش ژنــان و کچانــی بــە ئامانــج گرتــوە و لــە هەندێــک لــە بوارەکانــی کارکردنــدا کاری لەســەر کــوڕان و پیاوانیــش
کـردوە.
پڕۆژەکـە لـە ناوچـە جیاوازەکانـی سـنوری هـەر پێنـج پارێـزگای؛ بەغداد، بەسـرە، موسـەننا، سـلێمانی و دهـۆک، چالاکییەکانی
بەڕێوەبـەردووە و سـەرنجی لەسـەر ژنـان و کچانـی ئـاوارە و پەنابـەر و رزگاربوانـی دەسـتی داعـش بـووە بە شـێوەی سـەرەکی.
ســەنتەرەکانی شــیان و رەوشــەن، دوو ســەنتەر بــوون کــە لــە چوارچێــوەی پڕۆژەکــەدا کاریــان کــردوە و خزمەتگــوزاری؛
دەروونـی، کۆمەڵایەتـی و یاسـاییان، پێشـکەش بـە کچـان و ژنـان کـردووە، تەنهـا لـە سـاڵی 2021دا لـە هـەردوو سـەنتەرەکە
کاریـان لەسـەر هـەزار و 869کەیـس کـردووە. لەگـەڵ ئەوەشـدا پڕۆژەکـە لـە هەمـان سـاڵدا بەردەوامبـووە لـە ئەنجامدانـی
ســمینار و چالاکییەکانــی تایبــەت بــە بڵاوکردنــەوەی هۆشــیاری، لــەو چوارچێوەیەشــدا 87ســیمیناری پێشکەشــکردوە کــە
هــەزار و 497بەشــداربوویان هەبــووە.
لایەنــی ئابــوری کچــان و ژنانیــش، یەکێــک بــووە لــەو لایەنانــەی کــە پڕۆژەکــە گرنگــی تــەواوی پێــداوە، لــەو پێناوەشــدا
پشـتیوانیی دارایـی بـە چـوار پـڕۆژەی بچـوک بەخشـیوە کـە لەلایـەن کچـان و ژنانـەوە دامەزرێنـراون، پڕۆژەکانیـش بریتیبـوون
لــە؛ دامەزراندنــی کارگــەی دروســتکردنی ســابون لــە هەڵەبجــە، فێرکردنــی پشــتیوانیکردنی دوو کچــی گەنــج لەبــواری کاری
فۆتۆگرافییـدا لـە هەڵەبجـە، دامەزراندنـی فرۆشـگایەکی فرۆشـتنی یاریـی منـداڵان لـە کەپـی خانکـێ لـە دهـۆک و دامەزراندنـی
ئارایشـتگا بـۆ کچێکـی گەنـج لـە دهـۆک.
پڕۆژەکـە بـە گرنگییـەوە لـە ڕۆڵـی میدیاکانـی ڕوانیـوە، بۆیـە بەرنامەیەکـی ڕادیۆیـی تایبـەت بـە هۆشـیاریی یاسـایی بـۆ کچـان
و ژنـان ئامادەکـردوە و لـە پێنـج ڕادیـۆی جیـاوازەوە هەفتانـە بەرنامەکـە پێشکەشـکراوە، لـە سـاڵی 2021دا لـە هـەر پێنـج
رادیۆکــە 257بەرنامــە پێشکەشــکراوە و 27هــەزار کــەس وەرگــری بەرنامــەکان بــوون. هــاوکات لەچوارچێــوەی کەمپەینــی
«مافەکانـی خـۆت بزانـە» پۆسـتەرێکی هۆشـیاریی لـە تـۆڕی کۆمەڵایەتـی فەیسـبووک بڵاوکراوەتـەوە کـە زیاترلـە 700هـەزار
وەرگـری هەبـوە لەسەرتاسـەری هەرێمـی کوردسـتاندا.
بــۆ بەدیهێنانــی ئامانجەکانــی پڕۆژەکە،چەندیــن کۆبوونــەوەی داکۆکیکــردن لــە مافەکانــی ژنــان ئەنجامــدراون، بــۆ نموونــە
ئەنجامدانـی 10کۆبوونـەوەی سـەرکەوتو لەبـارەی مافـی میـرات بـۆ ژنانـی ئێـزدی، لـە کۆبوونەوەکانـدا 57ژن و 63پیـاو
بەشــدارییان کــردوە و بەشــداران لــە کەســایەتییە ئاینیــی و کۆمەڵایەتــی و خــاوەن پێگەکانــی ناوچــەکان بــوون، هەروەهــا
بەمەبەسـتی فشـارکردن بـۆ کارکـردن لەسـەر سیاسـەتی بەرەنگاربوونـەوەی دەسـتدرێژی سێکسـی، کۆبوونـەوە لەگـەڵ چەندیـن
لایەنـی سیاسـیی کـراوە و داوایـان لێکـراوە کـە لـە سـتراتیژ و سیاسـەت و کارەکانیانـدا ڕەچـاوی ئـەو بابەتـە بکـەن.