رۆژە حسن ساڵح

بەڕێوەبەری پرۆگرامی گەشەپێدان

 بەڕێوبەری پرۆگرامی گەشەپێدانە، لە ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان، چالاکوانی مافی مرۆڤ وپرسی ژنانە، دامەزێنەری گروپی فشاری ژنان دەتوانن- کوردستانە،راهێنەرە لە گەشەپێدانی کلتوردا، دەرچوی کۆلیژی هونەرە جوانەکانە، بەشی فیلمسازی، لە ساڵی ٢٠٠٩ خوێندنێکی تایبەت بە گەشەپێدانی کلتور خوێندوە، ساڵی ٢٠٠٢ پەیمانگای هونەرە جواناکان بەشی شانۆ- دەر‌هێنانی تەواو کردوە.هەروەها بەرهەمه‌ینەرو دەرهێنەری چەند کورتە فیلمێکە کە گوزارشتن لە پرسەکانی ژنان. لە ساڵی ٢٠٠٦ لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا کار دەکات.


"بوونی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی هێزێکیترە کە دەکرێتەوە بەبەر چەسپاندنی مافەکانی مرۆڤدا، دووبارە گەڕاندنەوەی بەهایە بۆ ڕێزگرتن لە جیاوازییەکان و هێنانە پێشەوەی ئەو تاکانەیە کە پەراوێزخراون بە هەر بیانویەک بێت، چونکە جەختکردنەوە لەسەر هێزی کارکردنی بەکۆمەڵ یەکێکە لە پرەنسیپەکانی کارکردنی ڕێکخراوەیی و لەو ڕێگەیەوە دەتوانرێت گۆڕانکارییەکی بەرچاو بەدیبێت، هەموو ئەمانەش لە پێناو بە دیهێنانی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی بەهێزو تاکێکی سەبەخۆدایە. "