ئارام تۆفیق حمەسعید

بەڕێوەبەری پرۆگرامی پاراستن

بەڕێوەبەری پڕۆگرامی پاراستن لە ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان لە ساڵی 2015ەوە، هەروەها، مامۆستایە لە بەشی کۆمەڵناسی لە زانکۆی سلێمانی لە ساڵی 2013. چەندین ڕاهێنانی ئەنجام داوە بۆ کچانی گەنج و ستافی ڕێکخراوە ناحکومییەکان، ژنان پێشمەرگە سەبارەت بە GBV,PSEA, TOT.بەشداری چەندین هەڵمەتی داکۆکیکردن لە ژنان و کوشتنی شەرەف و هەموارکردنەوەی ڕەشنووسی یاسایی بۆ پەرلەمانی عێراق و کوردستان کردووە.وەک ئەکادیمییەک، وانەی شێوازەکانی توێژینەوەی کۆمەڵایەتی دەکات بۆ خوێندکارانی بەکالۆریۆس، هەروەها سەرپەرشتیکردنی تویژینەوەکانی دەرچوون، چەندین توێژینەوەی لەسەر توێژینەوەی جێندەریی لە زانکۆکانی کوردستان ئەنجامداوە، لەسەر هاوسەرگیری پێشوەختە لە کەمپەکانی ئاوارەکان. وە لە چەندین کۆنفڕآنسی ناوخۆیی و دەرەکیدا کردووە


"لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان، پێویستی هەبوونی کۆمەڵگایەکی مەدەنی بەهێز لە هەموو کات گرنگترە، بە تایبەتی کە لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوون و مافەکانی مرۆڤ دروستبێت. ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە بەرگریکردن لە مافی مرۆڤ و بەتایبەتی مافی ژنان. لەم بوارەدا، ڕێکخراوی 'خەڵک بۆ گەشەپێدان' یەکێکە لە ڕێکخراوە پێشەنگەکان کە خزمەتگوزاری دەروونی، کۆمەڵایەتی، یاسایی و ژیاری بۆ ژنان و گەنجان دابین دەکات، بە بێ گوێدانە هەلومەرجی کۆمەڵایەتی یان ئاینییەکان. هەروەها، ئەم ڕێکخراوە لە پێشەنگەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژییە کۆمەڵایەتییەکانە و چالاکییەکانی لە سەر ئاستی ڕێکخراوی و ئەکادیمیش کاریگەری خۆی هەیە. بەهیوای ئەوەی ڕێکخراوی 'خەڵک بۆ گەشەپێدان' (PDO) بەردەوام و بەهێز بێت لە کارکردنی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە نادادپەروەرییەکانی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان. "