بەهار منظر عثمان

بەڕێوەبەری گشتی

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی خەڵک و چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان.بەهار دەرچووی زانستی سیاسی و جێندەر لە زانکۆی بوسکێرود و ئۆسلۆ لە ساڵی ٢٠١٠. لە ساڵی ١٩٩٢ ەوە چالاک بووە لە بواری کۆمەڵگای مەدەنی و مافەکانی ژنان لە کوردستان،لە ساڵی ١٩٩٧ وە لە نەرویج. لە نزیکەوە سەبارەت بە ژنانی ڕزگاربووی ئێزیدی لە کەمپەکانی دهۆک چالاکانە کاری کردووە.بەشدار و ڕێکخەری چەندین کەمپین بووەبۆ داکۆکی لە مافەکانی ژنان و وەستانەوە لە بەرامبەر کوشتنی ناموسی.کەمپین سەبارەت بە پشتیوانی منداڵانێک کە مافی جێگیکردنی ڕەچەڵەکیان نیە لەلایەن دایکیانەوە.یەکێک لە ئامادەکارانی پێشنیازێکی یاسایی بۆ پەرلەمانی عێراق لە ژێر ناوی ''ناوی من ناوی دایکمە''


"ڕێکخراوی خەڵك بۆ گەشەپێدان، ساڵ بە ساڵ گەشەی کردووە و پانتاییەکی فراوانی لەنێو کایەی کاری ڕێکخراوەیی و داکۆکیکردن لە سەر پرسە مرۆییەکان بەگشتی و مافەکانی ژنان و گەنجان بە تایبەتی هەیە. لە ئەمڕۆی هەرێمی کوردستاندا ئەم ڕێکخراوە توانیوێتی لە ئاست داواکاریە هەنووکەیەکانی کۆمەڵگە بێت، لەڕێگەی کاری پێکەوەیی و هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراو دامودەزگا پەیوەندیدارەکان، سەرباری بوونی ئاستەنگ و گرفتەکان. خۆم بە خۆشحاڵ ئەزانم بەردەوامم لە ڕێکخراوی خەڵك بۆ گەشەپێدان، کە تیایدا کارمان لەسەر چەندین پرۆژەی گرنگ و کاریگەر کردووە. سوپاسی هەموو هاوکارانم دەکەم لە بەرەوپێشبردنی دید و پەیام و بەدیهێنانی ئامانج و جێبەجێ کردنی ئەرکەکانی ڕێکخراودا. "