بەرزکردنەوەی ئاستی ئابووری ژنان (ئاوارەکان لە پارێزگای سلێمانی، کەمپی ئاشتی) لەعەربەت

پڕۆژەی " بەرزکردنەوەی ئاستی ئابووری ژنان (ئاوارەکان لە پارێزگای سلێمانی، کەمپی ئاشتی) لەعەربەت" پڕۆژەکە لە (1ی ئازاری 2023) دەستیپێکردووە تا (31ـی کانوونی یەکەمی 2023) بەردەوام بووە، وەک پڕۆژەیەکی بژێوی ژیاری لە هەرێمی کوردستاندا. پڕۆژەکە بەهۆی باشی دیزاینکراویی و فرە خزمەتگوزارییەکانیەوە لەلایەن سودمەندانەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا. پرۆسەی هەڵبژاردنی سودمەندان لە بنەڕەتدا پەیوەندی بەو شوێنانە هەیە کە (PDO ) لە کەمپەکانی ئاوارەدا کاری تێدا کردووە، هەروەها پڕۆژەکە "پێوەرێکی" بەکارهێناوە بۆ هەڵبژاردنی پێویستترین و شایستەترین ژن و خێزان بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکەدا. بۆ بەشداریکردن لە ڕاهێنانی دروومان و ئارایشتگە بۆ (44) ژن. یەکێک لە گرنگترین کاریگەرییەکانی ئەم پڕۆژەیە، کاریگەرییەکانی بوو لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە ژنە ئاوارەبووەکان لە ماوەیەکی زۆر کورتدا، بۆ هەندێکیان، دەستپێکردنێکی باش بوو بۆ فێربوونی کارامەیی نوێ و ئەزموونی کارکردن، هەروەها ڕێگای چوونە دەرەوە و هاوبەشکردنی کارامەییەکانیان بۆ پشتگیریکردنی یەکتری. جگە لەوەش پڕۆژەکە یارمەتیدەر بوو بۆ ئەوەی ژنان بەهێز بن و باوەڕیان بە خودی خۆیان هەبێت بۆ کارکردن لە دەرەوە و ببنە خاوەن ئابووری سەربەخۆ بۆ خۆیان و خێزانەکانیان. ژنان لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا گەیشتنە ئەو بڕوایەی، کە مافی خۆیانە کارێکی تایبەتیان هەبێت و فێری کارامەیی نوێ بن، لە چوارچێوەی پڕۆژەی پشتگیریکردنی ژنانی ئاوارە، لەگەڵ ڕێکخراوی (TERRA TECH)دا، جگە لەوەش، ژنان ژمارەیەک چیرۆکی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و توانیان بۆ گەشەی بەردەوام ڕێگەی خۆیان بدۆزنەوە.