پڕۆگرامی پاراستن

پڕۆگرامی پاراستن: ئەم پڕۆگرامە لە گرنگترین پرۆگرامەکانی ڕێکخراوە،کە لە ساڵی ٢٠١٤ و دوای جەنگی داعشەوە دروست بووە.پڕۆگرامەکە هەموو ئەو پڕۆژانە لە خۆ دەگرێت کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ ژنان و کچانی ڕزگاربوو لە دەستی توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری دەکات.خزمەتگوزاریەکانی سەر بەم پڕۆگرامە بریتین لە بەڕێوەبردنی کەیسەکانی توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری،خزمەتگوزاری دەروونی ،کۆمەڵایەتی،یاسایی،پڕۆژەی بازرگانی بچوک،دابینکردنی پێداویستی سەرەتایی،بەدواداجوون بۆ مامەڵەی کەیسەکان،ناردنی کەیسەکان بۆ خزمەتگوزاریەکانی تر،بڵاوککردنەوەی هۆشیاری لە ڕێگای سیمینارەکانو بڵاوکراوەکانەو،هەروەها بونیادنانی تواناکانی کارمەندانی ڕێکخراوەکان و کەرتی حکومی لە ڕێگەی راهێنان و وۆرکشۆپەکانەوە.خزمەتگوزارییەکان لە ڕێگای سەنتەرەکانی سەر بە پڕۆژەکان ئەنجام دەدرێن،لە شارەکانی سلێمانی،دهۆک،کەهەڵەبجە،رانیە و کەلار.