پڕۆگرامی گەشەپێدان

پڕۆگرامی گەشەپێدان پڕۆگرامێکی سەرەکییە لە ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان،بەپێی پلانێکی ستراتیژی کار دەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی مەعریفی و توانی ژنان،هەروەها هەوڵدان بۆ هەموارکردنەوەی یاسا و چەسپاندنی بنەماکانی مافی مرۆڤ،هێڵێکی تری کارکردنی پڕۆگرامەکە هەڵمەت و داکۆکیکردنە لە پرسە گرنگەکاندا،بەتایبەت پرسی بەرواێزخستنی ژنان بۆ بەدیهێنانی یەکسانی جێندەری لە کۆمەڵگادا،ئەم بەرنامەیەش چەند میکانیزێکی گرنگی هەیە بۆ بەجێگەیەندنی ئامانجەکانی،لەوانە کردنەوەی سەنتەرێکی ئەکادیمی بۆ پێگەیاندنی ژنان،بوونی میدیایەکی تایبەت بە پرسەکانی ژنان،بەرهەمهێنانی کورتەفیلم، سپۆتی تەلەفزیۆنی بۆ گۆڕینی تێڕوانینی کۆمەڵگە لەسەر ڕۆڵ و پێگە و بەشداری کارای ژنان لەسەرجەم کایەکاندا.