بەهار منظر عثمان

بەڕێوەبەری گشتی

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی خەڵک و چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان.بەهار دەرچووی زانستی سیاسی و جێندەر لە زانکۆی بوسکێرود و ئۆسلۆ لە ساڵی ٢٠١٠. لە ساڵی ١٩٩٢ ەوە چالاک بووە لە بواری کۆمەڵگای مەدەنی و مافەکانی ژنان لە کوردستان،لە ساڵی ١٩٩٧ وە لە نەرویج. لە نزیکەوە سەبارەت بە ژنانی ڕزگاربووی ئێزیدی لە کەمپەکانی دهۆک چالاکانە کاری کردووە.بەشدار و ڕێکخەری چەندین کەمپین بووەبۆ داکۆکی لە مافەکانی ژنان و وەستانەوە لە بەرامبەر کوشتنی ناموسی.کەمپین سەبارەت بە پشتیوانی منداڵانێک کە مافی جێگیکردنی ڕەچەڵەکیان نیە لەلایەن دایکیانەوە.یەکێک لە ئامادەکارانی پێشنیازێکی یاسایی بۆ پەرلەمانی عێراق لە ژێر ناوی ''ناوی من ناوی دایکمە''