کۆبونەوەی تایبەت بە داڕشتنەوەی پلانی ستراتیژی ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان

لە میانی کۆبونەوەیەکی دوو ڕۆژە لە ڕێکەوتی۲۳/٠۹/۲٠۲۳ بۆ ۲٤/٠۹/۲٠۲۳ ، کە لە لایەن ڕاهێنەری نێودەوڵەتی سەلام عمر سەرپەرشتی کۆبونەوەکە کرا. بە ئامادە بوونی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی بەڕێز (کوێستان محمد )، نوێنەری حوکمەت، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، چالاکوان، کەسانی سەربەخۆ و کارمەندە سەرەکیەکانی ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان ڕەشنووسی ستراتیژی۳ ـ ٥ ساڵی ڕێکخراوەکەمان ئامادە کرا کە لە ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان لەم هەنگاوە گرنگەی دا خۆی بە خۆشحاڵ زانی بە ئامادە بوونی سەرجەم ئەو بەڕێزانەی بەشداربوون ناوەڕۆکی ڕەشنووسەکە دەوڵەمەندتر بوو، ئەم هەنگاوە بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی خزمەتەکانی وە هەنگاوی باشتر و بەهێزتر دەنێت لە داهاتوودا.