پڕۆژەی «بونیاتنانی ئاشتی لە کۆمەڵگەدا
پڕۆژەکـە لەلایـەن رێکخـراوی خەڵـک بـۆ گەشـەپێدان PDOبـە پشـتیوانی رێکخـراوی (M.M)ی هۆڵەنـدی، بـە ئامانجـی
بــرەودان بــە پێکەوەژیانــی ئاشــتییانە جێبەجێکــراوە، پڕۆژەکــە لــە 2020/1/1دەســتیپێکردووە و رێککەوتــی 2021/12/31
کۆتایـی بـە کارەکانـی هاتـووە، ئامانجـی پڕۆژەکـە ئامانجـی بـووە کـە لەرێگـەی گەنجانـی پێکهاتـە ئایینـی و کۆمەڵایەتییـە
جیاوازەکانــەوە کاربــکات بــۆ بنیاتنانــی ئاشــتیی لەنــاو کۆمەڵگــەدا، ســوودمەندانی راســتەوخۆی پڕۆژەکــە 50کــەس و
ســوودمەندانی ناڕاســتەوخۆی پڕۆژەکــە 10250کــەس بــوون.
چالاکییەکانـی پڕۆژەکـە لـە هـەردوو شـاری؛ سـلێمانی و دووزخورماتـوو، بەڕێوەچـوون کـە لە بوارەکانـی؛ راهێنانـی درێژخایەن،
گەشـەپێدان، وەبەرهێنانـەوە و گۆرانکاریـی کەسـیدا بـوون، گەنجـان توێـژی بەئامانجگیـراوی پڕۆژەکـە بـوون، چونکـە ئـەوان
دەتوانـن کاریگەرییـان لەسـەر کۆمەڵگـە هەبێـت و گۆرانکارییەکـەش درێژخایـەن و ئەنجامدارتـر دەبێـت.
چالاکییەکانـی پڕۆژەکـە بەشـێوەیەکی گشـتی بریتیبـوون لـە؛ ئەنجامدانـی توێژینـەوە، ڕاهێنـان، وتنـەوەی سـمینار، ئەنجامدانـی
وۆرکشـۆپ، ئەنجامانـی گەشـتی مەیدانـی، دروسـتکردن و بڵاوکردنـەوەی ڤیدیـۆی تایبـەت بـو بنیاتنانـی ئاشـتی و چەندیـن
چالاکـی تـر.
بەشـداریپێکردنی گەنجـان لـە پرۆسـەیەکی گرنگـی وەکـو بنیاتنانـی ئاشـتی لـە کۆمەڵگـەدا، ئەزموونێکـی نـوێ و تـەواو جیـاواز
بــوو بــۆ ســودمەندانی پڕۆژەکــە، بەتایبەتــی لــەو دۆخــەی کۆمەڵگــەی کوردیــدا کــە لــەم ســاڵانەی دواییــدا بەهــۆی روداوە
نەخـوازراوە سیاسـیی و ئابوریـی و کۆمەڵایەتییەکانـەوە هاتونەتەئـاراوە.
پڕۆژەکـە بـە وردی کاری لەسـەر ئـەوە کـردووە کـە بتوانێـت لـە گەنجـە سـودمەندەکانی پڕۆژەکـە، تۆڕیکـی هەماهەنگیکـردن
دابمەزرێنێــت کــە ببێتــە هــۆکاری ئــەوەی گەنجــان لــە بــواری بنیاتنانــی ئاشــتیدا هــاوکاری یەکــدی بکــەن و بیرۆکەکانیــان
ئاڵوگـۆڕ بکـەن، کـە ئـەوەش دەبێتـە هـۆی زیاتـر نزیکبونـەوە لـە پێکانـی ئامانجـی سـەرەکیی پڕۆژەکـە.
بەشـداربوانی راهێنانـەکان دابەشـکرابوون بەسـەر دوو گروپـی 25کەسـیدا، چالاکییەکانـی بەشـێوەی بەکۆمـەڵ ئەنجامـدەدران
و گرنگیــی تــەواو بــە گۆڕینــەوەی بۆچوونــەکان و گفتوگــۆی کــراوە دەدرا، چالاکییەکانــی پڕۆژەکــە لــە رێگــەی لاپەرەکانــی
(Together we make peace) و (taqarub ) بڵاودەکرانـەوە بـە ئامانجـی گەیاندنـی پەیامـەکان بـە زۆرترین
وەرگـر.