پڕۆژەی گەشەپێدانی توانا ئابوورییەکانی ژنان

ئـەم پڕۆژەیـە لەلایـەن رێکخـراوی خەڵـک بـۆ گەشـەپێدان (پی دی ئۆ) بـە پشـتیوانیی رێکخـراوی تیراتیـکی ئەڵمانـی جێبەجێکـراوە، پڕۆژەکـە لـە رێککەوتـی 2020/8/1ەوە دەسـتی بەکارەکانـی کــردوە و تــا 2021/12/31بــەردەوام بــووە، ئامانجــی بــووە توانــا ئابورییەکانــی ژنانــی (خانەخــوێ، پەنابــەر و ئــاوارە) لــە هــەردوو پارێــزگای ســلێمانی و هەڵەبجــە بەرەوپێشــەوە ببــات. ئەندامانــی تیمــی کاریکردنــی پڕۆژەکــە هەشــت کــەس بــوون، کــە بەشــێوەی گرێبەســت کاریــان بــۆ جێبەجێکردنـی پڕۆژەکـە کـردووە، پڕۆژەکـە لـە چەندیـن لایەنەوە بـۆ بەدیهێنانـی ئامانجەکانـی کاریکردووە، لەوانـە؛ راهێنـان، سـمینار، وۆرکشـۆپ، سـازدانی چالاکیـی، بینینـی کەیـس و دابینکردنی پێداویسـتییەکان. لــەو بوارانەشــدا بــە شــێوەیەکی گشــتی شــەش هــەزار و 505کــەس ســودمەندبوون، 95کــەس لەوانــە بەشـێوەی راسـتەوخۆ سـودمەندبوون و دوای بەشـداریکردن لـە خولەکانـی راهێنـان، لەلایـەن پڕۆژەکـەوە ئامێــری درومانــی تایبەتیــان بــۆ دابینکــراوە و ئێســتا بەردەوامــن لــە کارکــردن بــە ئامێــرەکان بــۆ دەستخســتنی بژێــوی ژیانیــان. پڕۆژەکـە توانـی لـە هەشـت ناوچـەی جیـاوازی هـەردوو پارێـزگا بەئامانجگیراوەکـە هەشـت شـوێنی کارکردن بــۆ دەرچوانــی خولەکانــی راهێنــان دابمەزرێنێــت و بــۆ مــاوەی ســێ مانگــی ســەرجەم تێچــووی کــرێ و پێویســتییەکانیان لــە ئەســتۆ بگرێــت، ئێســتا ئــەو شــوێنی کارانــە بەردەوامــن و 46کــەس لــە ژنانــی سـودمەندبوو لـە رێگەیانـەوە دەتوانـن بژێـوی خۆیـان و خێزانەکانیـان پەیـدا بکـەن. لـە راهێنانـە جیاوازەکانـی پڕۆژەکـەدا 200ژن لـە (خانەخـوێ، ئـاوارە و پەنابـەران) بەشـدارییان کـردووە و لەسـەر کارکـردن لـە بوارەکانـی (کاری هەویـر، دروسـتکردنی شـیرینی و درومـان) راهێنـراون، هـەزار و 595ژنـی تـر لـە سـمینار و وۆرکشـۆپەکانی پڕۆژەکـە سـودمەندبوون